AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٢٢ ٠٩:٠٧

کێ لەگەڵ وەفدی ئێران دا چووەتە پاکستان؟

کێ لەگەڵ وەفدی ئێران دا چووەتە پاکستان؟

وەفدی "میناب 168 " ناوی شاندەکەی ئێرانە کە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا چووەتە پاکستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەرۆکی وەفدەکەیە و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و جێگرەکانی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی ئەمنی، سیاسی و ئابووری وڵات ئەندامی ئەو وەفدەن.

کێ لەگەڵ وەفدی ئێران دا چووەتە پاکستان؟

خاڵی جێی سەرەنج ناوی وەفدەکەیە کە بۆ ڕێزگرتن لە یادی منداڵانی شەهیدی قوتابخانەی میناب، ناو نراوە میناب 168.

لە وێنەیەکدا کە لە فڕۆکەی هەڵگری شاندی ئێران بڵاو بووەتەوە لە کاتی چوون بۆ ئیسلام ئاباد، وێنەی چوار منداڵ لەسەر چوار کورسیی نێو فڕۆکەکە داناوە، کە لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دا شەهید کران.

لەبەردەم وێنەی چوار منداڵەکە، جانتای قوتابخانە و پێڵاوە خوێناوییەکانیشیانی لەگەڵ گوڵێک داناوە.

News ID 59197

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha